ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دیبالا داهاتووی خۆی یەكلا دەكاتەوە

یاریگا –

پاولۆ دیبالا ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی رۆمای ئیتاڵی داهاتووی خۆی لە نێوان پەیوەندیكردن بە خولی سعودی و مانەوە لە رۆما یەكلا دەكاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا هیلال ئۆفەرێكیان پێشكەش بە دیبالا كرد بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ یانەكەیان، لە دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی تواناكانی لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی.

بەپێی زانیاریەكانی كاڵچیۆ مێركاتۆ دیبالا بیرۆكەی رۆیشتن لە رۆما رەتدەكاتەوە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش لە یانەكە بمێنێتەوە و لە ژێر راهێنەرایەتیكردنی خۆزێ مۆرینیۆ راهێنان بكات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هیلال موچەیەكی زیاتر لەوەی لە رۆما وەریدەگرێت پێشكەش بە دیبالا كرد، بەڵام ئەستێرەكەی تانگۆ رەتیكردەوە.

گرێبەستەكەی دیبالا لەگەڵ رۆما لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت و دەیەوێت تا كۆتایی گرێبەستەكەی لە یانەكەی بمێنێتەوە.

پاولۆ دیبالا

وەرزی رابردوو یاریزانە 29 ساڵانەكە بەشداری لە 38 یاریدا كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان توانی 18 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button