ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پولیسیچ لیۆن رەتدەکاتەوە لەپێناو ئەیسی میلان

یاریگا-کریستیان پولیسیچ هێرشبەری یانەی چێڵسی ئۆفەرێکی لیۆنی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بکات.

لیۆن و میلان هەردووکیان لە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەدان بەڵام لیۆن بڕە پارەیەکی زیاتری پێشکەشی چێڵسی کردبوو کە دەگاتە ٢٧ ملیۆن یۆرۆ، لە بەرامبەردا میلان ئامادایە مووچەیەکی باشتر بداتە ئەو یاریزانە و پارەیەکی کەمتر بۆ چێڵسی بێت.

بەگوێرەی ئی ئێس پی ئێن، ئەمڕۆ پولیسیچ ئۆفەرەکەی لیۆنی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت یاری بۆ میلان بکات. ئەوە روون نیە چێڵسی بەو پارەیە رازی دەبێت یاخود نا کە میلان پێشکەشی کردووە و لە نێوان ١٥- ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.

پولیسیچ تەنها یەک وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ چێڵسی و نەیتوانیوە متمانەی راهێنەرە یەک لەدوای یەکەکانی بلوز بەدەست بهێنێت تاوەکو وەکو یاریزانی سەرەکی پشتی پێببەستتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button