ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس چەند یاریزانێکی دەخاتە بازاڕەوە

یاریگا –

یوڤێنتوس لەگەڵ لیڤەرپوول، ئەستۆن ڤێلا وێستهام و چەند یانەیەکی دیکە لە گفتوگۆدایە بۆ فرۆشتنی چەند یاریزانێک.

پێگەی فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، بۆ درووستکردنی هاوسەنگی لە مووچەی یاریزانانی تیپەکەی، یوڤێنتوس ئامادەیە گوێ بۆ هەر ئۆفەرێک بگرێت، کە پێشکەش بە یاریزانانی یانەکەی دەکرێت.

بە پێی هەمان سەرچاوە، تەنانەت ناوی چێزنی پۆڵەندی و گۆڵپارێزی تیپەکە لەو لیستەدایە کە یوڤێ دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت، بەو پێیەی ناوبراو ساڵانە 6.5 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەدەگرێت.

هەرچەندە ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەکە دەیەوێت پارێزگاری لە گۆڵپارێزەکەی بکات، بەڵام پێدەچێت مووچە زۆرەکەی رێگر بێت لە روودانی ئەو کارە.

ئەلێکس ساندرۆی بەڕازیلیش یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی یانەکە دەستبەرداری دەبێت، ئۆفەرێکی لە تورکیا بۆ هات بەڵام رەتی کردەوە، چاوەڕوانی ئۆفەری سعودییەکان دەکات.

هەریەکە لە یاریزانان ئارسەر، دینیس زەکەریا و مەکینیش خراونەتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، یوڤێ چاوی لەوەیە 50 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت لە فرۆشتنیان.

پێگە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسانی خانمە پیرەکە لەم هەفتەیە سەردانی لەندەن دەکەن، چاویان بە بەرپرسانی چەند یانەیەک دەکەوێت بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانەی ئاماژەیان پێکرا، لەگەڵ هەریەکە لە ڤلاهۆڤیچ و کیێزاشدا.

نیوکاسڵ، لیڤەرپوول و ئەستۆن ڤێلا ئارەزووی گواستنەوەی کیێزا دەکەن، چێڵسیش دەیەوێت خۆی لە لوکاکۆ دەرباز بکات و ڤلاهۆڤیچ بکاتە شوێنگرەوەی.

وێستهام زەکەریای دەوێت، بڕایتنیش چاوی لە ئارسەری بەڕازیلییە، بەڵام نرخی یاریزانەکە کە 6 ملیۆن یۆرۆیە رەنگە بەرپرسانی بڕایتن پەشیمان بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button