ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیلال موچەیەكی خەیاڵی پێشكەش بە بێرناردۆ دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بڕی ئەو موچەیان ئاشكرا كرد كە یانەی هیلالی سعودی پێشكەشی بێرناردۆ سێلڤا ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەكات، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانی یانەكەیان.

گرێبەستەكەی بێرناردۆ سێلڤای تەمەن 28 ساڵان لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

پێشتر رۆژنامەكان ناوی بێرناردۆیان بە هەریەك لە یانەكانی هیلالی سعودی، بارسێلۆنای ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە بەستبوویەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی ستار هیلال ئۆفەرێكی خەیاڵیان پێشكەش بە سێلڤا كردووە، هەفتانە بڕی 800 هەزار پاوەندیان بۆ داناوە ئەگەر پەیوەندی بە یانە سعودیەكەوە بكات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، مانچێستەر سیتی هەوڵی رازیكردنی مانەوەی ئەستێرە پۆرتوگالیەكەی دەدات، بەتایبەت لە دوای رۆیشتنی ئێلكای گوندۆگان بۆ ریزەكانی بارسێلۆنا.

بێرناردۆ سێلڤا

سەرچاوە بەریتانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو موچەیەی هیلال پێشكەشیكردووە پێنج ئەوەندەی ئەو موچەیەیە لە سیتی وەریدەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button