ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

نەسر و زیاش کێشەیان بۆ دروست بووە

یاریگا –

پێدەچێت پڕۆسەی گواستنەوەی حەکیم زیاش بۆ نەسری سعودی هەڵبوەشێتەوە.

یاریزانی نێودەوڵەتی مەغریبی پشکنینی پزیشکی لەگەڵ یانە سعودییەکە کردووە، بەڵام پشکنینەکان کێشەی ئەژنۆی زیاشیان دەرخستووە، ئەمەش وایکردووە، نەسر دوو دڵ بێت لە تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەکەی.

فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، زیاش هەمان کێشەی مێرکاتۆی زستانەی پێشووی هەبوو، کاتێک نزیکبوو پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە بکات، دواتر بە هۆی دواکەوتنی گەیشتنی دۆکیومێنتەکان، زیاش گەڕایەوە چێڵسی.

بە هۆی کەمی بەشدارییەکانی لەگەڵ چێڵسی، زیاش دەیەوێت ریزەکانی بلوز جێبهێڵێت و شوێنپێی ئێنگۆلۆ کانتێ و کالیدۆ کۆلیبالیی هاوتیمەکانی بۆ سعودیە بکەوێت.

لە وەرزی رابردوودا یاریزانی 30 ساڵان بەشداری لە 24 یاریدا کرد. زیاش هیچ گۆڵێکی نەکرد و تەنیا سێ ئەسیستی هەبوو.

ئێستا بڕیارەکە بەدەست نەسرە و دەبێ بڕیار لەسەر زیاش بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button