ئیسپانیا

بارسێلۆنا گواستنەوەی یاریزانێکی بەڕازیلی رەتدەکاتەوە

یاریگا

بارسێلۆنا تەنها ئامانجی لەم هاوینە ڤیکتۆر رۆکێ یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ پارانێنسی بەڕازیلە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بلاوگرانا کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی ئانجیلۆ گابریێل هێرشىەری لاوی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ناکات و ئەم پەیامەیان گەیاندووەتە خودی بەرپرسانی ئەو یانەیە.

بارسێلۆنا ماوەیەک لەمەوبەر گفتوگۆ سەرەتاکانی لەگەڵ یانە بەڕازیلیەکە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکرد، بەڵام دواتر یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا هاتە سەر هێل بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە و ئامادەن 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن، بۆیە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا پاشەکشێ لەم پرۆژەیە کرد.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە تەنها ئامانجی بارسا لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر رۆکێ هێرشبەری لاوی یانەی پارانانسیە و دەیانەوێت ئەم هاوینە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button