ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن دەستبەرداری هێرناندێز دەبێت

یاریگا

بایرن میونشن دوای گواستنەوەی کیم مین جایێ یەکسەر دەستبەرداری لوکاس هیرناندێز بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی دەبێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، باڤارییەکان ئامادەن دەستبەرداری بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەیان بن، بەڵام سەرەتا چاوەڕێ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی بەرگریکارە کۆریەکەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەکەن.

کیم مین لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و تەنها ماوە هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەکە رێکبکەون.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە لوکاس هێرناندێز ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسایە، دانوستانەکان لە نێوان هەردوو یانە ماوەیەکە دەستیان پێکردووە و لە قۆناغێکی باشدان و بە ئەگەرێکی زۆر ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی وڵاتەکەی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button