ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دانی پارێخۆ وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە

یاریگا –

دانی پارێخۆ، ئەستێرەی ڤیاڕیال ئۆفەرێکی بارسێلۆنای رەتکردەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دانی پارێخۆ بڕوای تەواوی بە ئۆفەرەکە و پڕۆژە وەرزشییەکەی بارسێلۆنا نەبووە، بەڵکو پێی وایە لە ڤیاڕیال یاریزانێکی خۆشەویستە و دەتوانێت ئاستی بەرز پێشکەش بکات و نایەوێت ریزەکانی زەردپۆشەکان جێبهێڵێت.

پێشتر دەنگۆی زۆری گواستنەوەی پارێخۆ بۆ ریزەکانی بارسا هەبوون، وەک جێگرەوەیەک بۆ سێرجیۆ بوسکێتس، کە تاوەکو ئێستا شوێنی پڕ نەکراوەتەوە.

بوسکێتس لە کۆتایی وەرزدا، بڕیاری جێهێشتنی قەڵای کامپ نووی دا و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد، ئێستاش بە هۆی بەرزی نرخی یاریزانان و قەیرانی دارایی لە یانە کاتالۆنییەکە، بارسا قۆڵبەستکراوە و ناتوانێت ئازادانە لە مێرکاتۆی یاریزاناندا بازاڕ بکات.

رۆژنامەی ئاس لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا ئاشکرای دەکات، بارسا ئێستا هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ئۆریۆل رۆمیۆ، ئەستێرەی جیڕۆنا دەدات، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی بژاردەکانی جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن و زوبیمێندی، یاریزانی ریال سۆسیداد. لە راپۆرتەکەدا هاتووە

ئەگەر مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، یاریزانی ئینتەر میلان پەیوەندی بە بارساوە نەکات، ئەوا یانە کاتالۆنییەکە هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ دەدات، ئۆفەرەکەش بریتی دەبێت لە سێ ساڵ و مووچەکەشی دەگاتە سێ ملیۆن یۆرۆ.

هەفتەی رابردوو بارسێلۆنا گرێبەستێکی لەگەڵ ئیلکای گوندۆگان، ئەستێرەی ئەڵمانی واژۆ کرد و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووەتەوە 400 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button