ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئەمڕۆ گرێبەستی گوندۆگان رادەگەیەنێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان وادەی ناساندی گرێبەستی ئیلكای گوندۆگان ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی لەلایەن بارسێلۆناوە ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی گوندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە رەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بێگومان گوندۆگان پشكنینە پزیشكیەكانی لەگەڵ بارسێلۆنا كردووە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، پاشان واژۆی لەسەر پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە كردووە بە گرێبەستێكی خۆڕایی.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەمڕۆ دووشەممە بارسێلۆنا بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی گوندۆگان رادەگەیەنێت و پاشان یاریزانەكە دەچێتە پشووەكەی لەگەڵ خێزانەكەی.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد گرێبەستەكەی ئیلكای لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی دوو ساڵە و لەگەل بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵی سێیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button