ئینگلتەرا

ئارسیناڵ لەگەڵ بەرگریکارێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا

جوریێن تیمبەر بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی ئایاکسی هۆڵەندا نزیکە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەراوە بکات.

ماڵپەری تەلەگرافی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کارگێری گەنەرز لە هەوڵی رازیکردن بەرگریکارە هۆڵەندیەکە و دواجار ئەو یاریزانە رازی بووە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە هۆڵەندیەکەوە بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گرێبەستی جوریێن لەگەڵ ئارسیناڵ تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 دەبێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە تێچووی گرێبەستەکە نەکراوە.

جوریێن تیمبەر تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئایاکس هەیە و ئەو بەرگریکارە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری 47 یاریکرد و توانی 2 گۆڵ 2 ئاسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button