ئیتاڵیا

مەرجێکی سەیری تۆتی بۆ دیبالا

یاریگا –

فرانچێسکۆ تۆتی ئەفسانەی یانەی رۆما مەرجێکی سەرنجڕاکێشی بو پاولۆ دیبالا داناوە کە درێسی ژمارە 10ی ئەم تیپە لەبەر بکات.

تۆتی 24 ساڵی ژیانی تۆپی پێی بە درێسی ژمارە 10ی رۆما لەم تیپەدا بەسەر برد.

دوای کۆتایی هاتنی ژیانی تۆپی پێی، ئەو پەیوەندییە نزیکەی لەگەڵ ئەم یانەیە هەیبوو پاراستوە و لەم ماوەیەدا یارمەتی ئەو یاریزانانەی داوە کە تازە هاتوونەتە ئەم یانەیە و هیوای خواستوە کە بتوانن دەسکەوتی باش لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەست بهێنن.

لە چەند رۆژی رابردوودا باس لە ئەگەری پۆشینی درێسی ژمارە 10ی رۆما لەلایان پاولۆ دیبالا کراوە، کە پێشتر هی ئەم ئەستێرەیە بووە و بابەتێک کە پێناچێت بە دڵی تۆتی بێت.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پێگەی گۆڵ، تۆتی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دیبالا شایەنی ئەوەیە درێسی ژمارە 10ی رۆما لەبەر بکات، گوتی:

دیبالا شایەنی ئەوەیە ئەم درێسە لەبەر بکات ئەگەر دوای 10 بۆ 20 ساڵی داهاتو هێشتا لەم تیپەدا بەردەوام بێت.

ئەم یاریزانە ئەرجەنتینییە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس لە هاوینی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە یانەی رۆما کرد و توانی لە یەکەم وەرزیدا لەم تیپەدا بە رێنمایی خۆزێ مۆرینهۆ بدرەوشێتەوە و لە کۆی 38 یاریدا 18 گۆڵ و 8 ئەسیست تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button