ئاسیاگرنگترین

بەیڵ بەشداری پاڵەوانیەتییەکی گەورەی گۆڵف دەکات

یاریگا –

گارێس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی گۆڵف دەکات.

گارێس بەیڵ بەشداری لە پاڵەوانیەتی PGA BMW بۆ گۆڵف دەکات، کە بڕیارە لە مانگی سێپتێمبەری داهاتوو شان بە شانی تۆم هۆڵاند و بێن ستۆکس بەشداری بکات.

گارێس بەیڵ خۆشەویستییەکی زۆری بۆ یاری گۆڵف هەیە، لە دوای وازهێنانی لە یاری کردن، راستەوخۆ بەشداری لە چەند پاڵەوانیەتییەکی یارییەکەدا کرد.

پاڵەوانیەتی BMW PGA ئامادەکارییە بۆ پاڵەوانیەتی رۆڵێکس سیریەس کە بڕیارە ئەمساڵ لە ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت و ئەوکاتە، بەیڵ لەگەڵ ستوارت برۆد و جەیمس ئاندێرسن بەشداری تێدا دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button