ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ ستێفن کوری دیارییەک دەبەخشێتە گارێس بەیڵ

هەردوو ئەفسانەکە گۆڵف دەکەن

یاریگا –

ستێفن کێری، ئەستێرەی گۆڵدن ستەیت واریەرس، درێسێکی واژۆکراوی پێشکەشی گارێس بەیڵ، ئەفسانەی وێڵزی کرد.

گارێس بەیڵ دوا رۆژەکانی کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلێس بەسەربرد. شەوی رابردوو ئامادەی یاری نێوان لۆس ئانجلێس لەیکەرس و گۆڵدن ستەیت واریەرس بوو، لەو یارییەی لەیکەرس بە واریەرس دۆڕا.

لە دوای یارییەکە کێری، ئەستێرەی خولی NBA درێسێکی واژۆکراوی پێشکەشی بەیڵ کرد.

بەیڵ و کێری ئارەزووێکی هاوبەشییان هەیە، ئەویش یاری گۆڵفە. هەردوو ئەستێرەکە لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو، بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی هەوادارانی گۆڵف لە لەندەن دەکەن.

کێری لە تەمەنی 10 ساڵییەوە گۆڵف دەکات و دوو ساڵ بەر لە ئێستا، هەڵمەتێکی بۆ رێخۆشکردن بۆ ئەو منداڵانە دەستپێکرد کە ناتوانن یاری گۆڵف بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button