ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

‎هیلال گاڵتە بە بارسێلۆنا دەكات

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی گاڵتە بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات لە ڤیدیۆی راگەیاندنی فەرمی گرێبەستی روبن نێڤێشی پۆرتوگالی و یاریزانی پێشووی وۆلڤێرهامپتنی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی.

شەوی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی یانەی هیلال گرێبەستی روبن نێڤێشی راگەیاند و یاریزانە پۆرتوگالییەكە بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد.

لە ماوەی رابردوودا هەردوو یانەی هیلال و بارسێلۆنا لە كێبڕكێی بەدەستهێنانی واژۆی نێڤێشدا بوون دواجار یانە سعودیەكە گرەوەكەی لە بارسێلۆنا بردەوە و یاریزانەكەی پەلكێشی یانەكەی كرد.

هیلال پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە لە سەرەتادا وا دەردەكەوێت نووسرابێت ” روبن نێڤێش پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەكات ” پاشان یاریزانەكە بە درێسی هیلالی سعودیەوە دەردەكەوێت.

بە هەمان شێوە هەردوو یانە بارسێلۆنای ئیسپانی و هیلالی سعودی چوونە نێو كێبڕكێی بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، بەڵام لە كۆتاییدا یانەی ئینتەر مەیامی سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی تواناكانی باشترین یاریزانی مۆندیالدا.

وەرزی رابرشوو نێڤێش لەگەڵ وۆلڤز لە پرێمەرلیگ بەشداری لە 35 یاری كرد لە كۆی 38 یاری و توانی شەش گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button