خوله‌کانی دیکە

ئاردا بارسێلۆنا و ریال مەدرید رەتدەکاتەوە

یاریگا

ئاردا گولەر یاریزانە لاوەکەی هەڵبژاردەی تورکیا و یانەی فەنەرباهچەی ئەم وڵاتە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئیسپانیا.

ماوەیەکە هەردوو یانە ئیسپانیەکە هەوڵی رازیکردنی یاریزانەکەی فەنەرباهچە دەدەن، بەڵام تۆک گۆزلەر کە یەکەم راهێنەری ئەو یاریزانە بووە شتێکی دیکە دەڵێت و زانیاری دەستکەوتووە ئەو یاریزانە لاوە دەیەوێت لە خولی ئەڵمانیا یاریی بکات.

راهێنەرە تورکەکە لەبارەی داهاتوی ئەو یاریزانە لاوە دەڵێت بەم دواییە کاتێک لەگەڵ باوکی قسەی کردووە، واتێگەیشتووە دەیانەوێت روو لە ئەڵمانیا بکەن و لە خولی ئەو وڵاتە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی بورووسیا دۆرتمۆند یاخود لایپزیگ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button