ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئۆنانای دەوێت

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیانەوێت ئەندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی كامیرۆنی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بگوازنەوە ریزەكانیان.

تا دێت دەنگۆی رۆیشتنی دەیڤید دی خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی لە ریزەكانی شەیتانە سوورەكان زیاتر دەبێت لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی سكای سپۆرت ئیتاڵیا بەڕێوەبەری كارەكانی ئۆنانا رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد كۆ بووەتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئێریك تێن هاخ راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئۆنانا پەیوەندی بە یانەكەوە بكات بە تایبەت لە دوای ئەوەی كە هەردووكیان لە ئەیاكس كاریان پێكەوە كردووە.

تێن هاخ سەرسامی ئاست و تواناكانی ئۆنانایە بەتایبەت لە درووستكردنی بناغەی یاریدا.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئینتەر میلان ئامادە نیە بە كەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری دەستبەرداری گۆڵپارێزەكەی ببێت.

وەرزی رابردوو ئۆنانا ئاستێكی نایابی لەگەڵ ئینتەر پێشكەشكرد و توانیان بگەنە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button