ئیسپانیاگرنگترین

تیروپشکی وەرزی نوێی لالیگا راکێشرا

یاریگا –

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، تیروپشکی وەرزی 2023/2024ـی لالیگا راکێشرا.

یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی دوایین وەرزی خولەکە لە گەڕی یەکەم رووبەڕووی یانەی خیتافی دەبێتەوە لە یاریگای یانە مەدریدییەکەدا.

یانەی ریال مەدریدی خاوەن پلەی دووەمی وەرزی رابردووی خولەکەش لە یەکەم یاری وەرزی نوێ دەبێتە میوانی یانەی ئاتلێتیک بلباو.

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش بە سەرکردایەتی دێگۆ سیمیۆنی لە یەکەم یاری وەرزی نوێ میوانداری یانەی گرانادا دەکەن.

کەی کلاسیکۆ دەکرێت؟

یەکەم یاری کلاسیکۆی وەرزی نوێی لالیگا لە بەرواری 10/29/2023 بەڕێوەدەچێت و بارسێلۆنا میوانداری ریال مەدرید دەکات، یاری گەڕانەوەش لە بەرواری 21/04/2024 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

کەی دێربی مەدرید دەکرێت؟

یەکەم یاری دێربی مەدریدی وەرزی نوێی لالیگا لە بەرواری 24/09/2023 بەڕێوەدەچێت و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە واندۆ میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ریال مەدرید دەکات، یاری گەڕانەوەش لە بەرواری 4/2/2024 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

یارییەکانی وەرزی نوێی لالیگا لە بەرواری 13/8/2023 دەستپێدەکات و خشتەی گەڕی یەکەمیش بەمشێوەیە دەبێت:



بابەتی زیاتر

Back to top button