ئیسپانیاگرنگترین

موچەی گوندۆگان لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بڕی ئەو موچەیەیان ئاشكرا كرد كە ئیلكای گوندۆگان لەگەڵ بارسێلۆنا وەریدەگرێت.

شەوی رابردوو زۆربەی سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد ئیلكای گوندۆگان مانچێستەر سیتی جێهێشتووە و پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid028VcKEH6PBMMUbY8zmUD5XEtpSpDnKhp4E1VXBaokJMW6SspVH4LnGw13JGA9a5zgl/?mibextid=cr9u03

رۆژنامەنووسی خۆزێ ئەلڤارێز لە بەرنامەی چێرینگویتۆ ئاشكرایكرد گوندۆگان لە بارسێلۆنا ساڵانە 10 ملیۆن یۆرۆ موچەكەی دەبێت.

گوندۆگان واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی كرد لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی  دوو ساڵ و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵی سێیەم.

گرێبەستەكەی گوندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و ئامادە نەبوو گرێبەستەكەی لەگەڵ پاڵەوانی ئەوروپا نوێ بكاتەوە.

ناوەڕاستكارە ئەڵمانییەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ سیتیزن توانی هەر سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ و جامی یەكیتی ئینگلتەرا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button