بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سۆن هەڵوێستی خۆی لە پەیوەندیکردن بە خولی سعودیەوە دەربڕی

یاریگا –

هیۆنگ مین سۆن، ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆریای باشور و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی سەرجەم دەنگۆیەكانی رۆیشتنی بۆ سعودیە رەتدەكاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیكردنی سۆن بە یانەكانی سعودییەوە بڵاوبوویەوە و هەر زوو ئەستێرە كۆریەكە سەرجەم دەنگۆیەكانی رەتكردەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامە كۆرییەكان سۆن هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە جێهێشتنی یانەكەی و پەیوەندیكردنی بە خولی رۆشەنی سعودیەوە ئاشكرا كرد.

ئەستێرە كۆرییەكە ووتی: شتانێکی زۆرم هەیە بیانکەم لە پرێمەرلیگ، چیتر پارە گرنگیەکی بۆ من نییە، شکۆی تۆپی پێ و شکۆی یاری کردن لە تیمی دڵخوازی خۆم بۆم گرنگن، دەمەوێت یاری زیاتر بۆ تۆتنهام بكەم.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی ساڵی 2015 سۆن لە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزنەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستەكەی لەگەڵ سپێرز لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button