ئه‌وروپا

کارڤاخال: لەبەر هاوڕێکەم نەمتوانی دڵخۆشی دەرببڕم

یاریگا –

دانی کارڤاخال بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێت، دوای ئەنجام دانی لێدانی سزاکەی ، دڵخۆشی دەرنەبڕیوە لەبەر لۆکا مۆدریچی هاوڕێی.

یاریی کۆتایی ئەمساڵی خولی نەیشنزلیگ لە وڵاتی هۆڵەندا لە نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی کرواتیا بەڕێوەچوو.

هەردوو تیپەکە نەیانتوانی لە کاتی ئاساییدا گۆڵ تۆمار بکەن، لە کۆتاییدا یارییەکە گەیشتە خولەکی زیاتر کراو تا دوا جار بە لێدانی سزا ئەنجامی یارییەکە یەکلایی بۆوە. کارڤاخال توانی کۆتا لێدانی سزا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجام بدات، بەجۆرێک ئەم هەڵبژاردەیە قەرەبووی شکستی یاری کۆتایی پاریان کردەوە و جامەکەی پاڵەوانێتیەکەیان بردەوە وڵاتەکەیان.

دوای یارییەکە ئەم بەرگریکارە ئیسپانییە لە تەنیشت مۆدریچەوە بینرا کەلە یانەی ریال مەدرید بەیەکەوە یاری دەکەن و هاوڕێی یەکترن، دوای یارییەکەش گوتی کە هەوڵی داوە دڵنەوایی بدات.

کارڤاخال باسی لەوە کردووە کە مۆدریچ نرخێکی زۆری هەیە لەلای ئەو رێزی دەگرێت بەجۆرێک کە هەوڵیداوە لە دوای تۆمار کردنی گۆڵەکەی لەبەر مۆدریچ دڵخۆش نەبێت وئاهەنگ نەگێڕێت.

کارڤاخال بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: دوای لێدانی سزاکەم دڵخۆش بووم بەڵام هەوڵمدا زۆر دڵخۆشی دەنەبڕم چونکە یەکسەر چوومە لای لۆکا مۆدریچ. پەیوەندییەکی زۆر باش و جوانمان هەیە. هەموومان دەزانین کە ئەم جامە بۆ ئەو مانای زۆری هەبوو. هیوادارم تۆپی پێ دەرفەتێکی دیکەی پێبدات بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا جامێک بەدەستبهێنێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button