ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسڕ ئەستێرەیەكی ئینتەر میلانی دەوێت

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی بە سەركردایەتی مسەلی ئەل معمەر چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەكانی ئەوروپایە و ئەمجارە ئەستێرەیەكی ئینتەر میلانی كردووە بە ئامانج.

لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا نەسڕ گرێبەستی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگالی واژۆ كرد، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس جیانلوكا دی مارزیۆ نەسڕ دەیەوێت مارسێلۆ برۆزۆڤیچ بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی، لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

رۆژنامەنوسەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانە سعودیەكە ئۆفەرێكیان بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە ئینتەر كردووە بە مەبەستی گواستنەوەی ناوەڕاستكارە كرواتیەكە.

گرێبەستەكەی برۆزۆڤێچ لەگەڵ ئینتەر لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

وەرزی رابردوو یاریزانە 30 ساڵانەكە توانی لەگەڵ ئینتەر میلان نازناوی جامی ئیتاڵیا  و جامی سوپەری ئیتاڵیا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button