راپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە کوێ پشووی هاوین بەسەر دەبەن؟

یاریگا –

یاریزانان لە دوای بەسەربردنی وەرزێکی پڕ لە رووداو و ماندووبوون، لە کۆتاییدا وەک هەموو کەسێک پێویستیان بە پشوو و بەسەربردنی کاتێکی خۆشە. ساڵانە لە هاویندا ئەستێرەکان چەندین شوێنی دیاریکراویان هەیە، گەشتی بۆ دەکەن، هەیانە لەگەڵ خێزانەکانیان گەشت دەکەن و بەشێکی دیکەش لەگەڵ هاوڕێکانیان.

بە شێوەیەکی ئاسایی، پشووی یاریزانان لە دوای تەواوبوونی وەرزی یاریکردن دەست پێدەکات و تاوەکو سەرەتای مانگی حەوت بەردەوام دەبێت.

لەم بابەتەدا زانیاری لەسەر شوێنی گەشتی بەشێک لە یاریزانان بڵاودەکەینەوە.

ریۆ دی جانێریۆ – بەرازیل

ریۆ دووەم گەورەترین شاری بەرازیلە، سێ کەناراوی بەناوبانگی گەشتیاری هەیە. ساڵانە فێستیڤاڵ و بۆنەی جیاوازی تێدا بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ لە دوای کۆتایی هاتنی خولی بەرازیل، ریۆ دی جانێریۆ بووەتە جێگەی سەرنجێ مارسێلۆ ڤیێرا و خێزانەکەی بۆیە پشووی ئەم هاوینەیەن لە ریۆ بەسەر دەبەن.

میکۆنۆس – یۆنان

یۆنان و دوورگەکانی، رووگەیەکی بەردەوامی گەشتیاران و ئەستێرەکانی تۆپی پێیە و بەردەوام سەرنجیان رادەکێشێت.

لە محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوولەوە بگرە تا هاری ماگوایەر و وەین روونی کە زۆربەی کات سەردانی دوورگەی میکۆنۆسیان کردووە. لە پشووەکانیان روو دەکەنە خانووە سپییە خنجیلانەکانی میکۆنۆس.

ئەم هاوینەش محەمەد سەڵاح لە دوورگەکانی یۆنانە و چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Mohamed Salah (@mosalah)

لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میلان، لە دوای شکستیان بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی، بۆ لەبیر کردنی هیلاکی وەرزە پڕ رووداوەکەی، بڕیاریداوە لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی دووڕگەکانی یۆنان بکەن. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە مانگێک لەمەوبەر ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئاگوستینا گاندۆلفۆ پێکهێنا. ئێستا خاوەنی دوو منداڵن.

ساردینیا – ئیتاڵیا

ئالیسۆن بێکەر و خێزانەکەی بۆ ئەم هاوینە یەکێک لە دوورگەکانی ساردینیایان هەڵبژاردووە وچەندین وێنە و ستۆریان لە پەیجەکانیان بڵاوکردووەتەوە، کاتە خۆشەکانیان لەگەڵ هەوادارانیان هاوبەشی پێکرد.


پاریس – فەرەنسا

چاڤی هێرناندزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە دوای وەرزێکی قورس بۆخۆی و بۆ یانەکەی، دواجار بەدەست هێنانی نازناوی لالیگا و کۆتایی هاتنی خول لەگەڵ خێزانەکەی بۆ یەکەم جار سەردانی شاری دیزنی لاندیان کردووە لە پاریس بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بۆ مناڵەکانی.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Xavi Hernández (@xavi)

بارسێلۆنا – ئیسپانیا

بارسێلۆنا پێگەیەکی تایبەتی لە گەشتاری جیهانیدا هەیە. ئەستێرەکان بۆ بەسەربردنی پشووێکی لاتینی دەچنە کەناراوەکانی بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا شارێکی دڵخوازی مێسییە، پاڵەوانی جیهان بەردەوام گەشتی پایتەختەکەی کاتالۆنیا دەکات. مێسی لە کۆتا دەرکەوتنیدا لەگەڵ دی ماریا و ئۆتامێندی لە چێشتخانەکەی لویس سوارێز، خەریکی کۆکتێل خواردنەوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button