ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیلال بێرناردۆ سێلڤای دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی هیلالی سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی بێرناردۆ سێلڤای پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەدات.

لە ماوەی رابردوودا ناوی لیۆنێل مێسی بە بەهێزی بە هیلالی سعودی بەسترابوویەوە لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان، بەڵام ئەفسانەكەی تانگۆ بڕیاری پەیوەندیكردنی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە دا.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا تا ئێستا هیلال هیچ گرێبەستێكی نوێی واژۆ نەكردووە و رۆیشتنی هەردوو یاریزان ئیگالۆ و لۆسیانۆ ڤیتۆی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاندووە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ریازییەی سعوودی، ئەو دانوستانکارە سعودییە ی دەسەڵاتی دانوستانی پێدراوە بەمەبەستی هێنانی یاریزانان بۆ یانەکانی سعودییە، بێرناردۆ سێلڤای خستە پێشەنگی ئامانجەكانیەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یانەی هیلال.

هەروەها لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بەرپرسانی خولی رۆشەنی سعودی هەوڵ دەدەن بە خێرایی یاریزانێكی سوپەر بگوازنەوە بۆ هیلال لە دوای ئەوەی شكستیان هێنا لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دانوستكاران ئێلكای گوندۆگان كاپتنی یەكەمی مانچێستەر سیتی و رۆمێرۆ لۆكاكۆ هێرشبەری یانەی چێڵسیش دەكەنە ئامانج، لە دوای ئەوەی لەگەڵ خالیدۆ كۆلیبالی گەیشتنە رێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یانە سعودیەكە.

گرێبەستەكەی بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button