ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەرن تووڕەیە لە چاڤی بەهۆی کیمیچ

لێدوانێکی چاڤی هێرناندێز لەسەر جۆشوا کیمیش یانەی بایەرن میونشن تووڕەدەکات.

راهێنەرەکەی بارسا بە راشکاوانە بۆ میدیاکان وتبووی زۆر ئارەزووی کیمیچ دەکات بۆ جێگرتنەوەی بوسکێتس. لە وەڵامدا سەرۆکی بایەرن هێربێرت هاینەر بۆ سکای سپۆرتی ئەڵمانیا وتی

“چاڤی خۆی یاریزانێکی نموونەیی بوو، نازانم بۆ ئێستا بە ئاشکرا سۆزداری لەگەڵ یاریزانەکانمان دەکات. جۆشوا کیمیچ یاریزانێکی بنچینەیی و زۆر گرنگە بۆ ئێمە. ئەو بەدڵنیاییەوە لە پلانەکانی داهاتووی ئێمەدایە”.

 

کۆچی یاریزانە بە ئەزموونەکان لە بایەرن دەستی پێکردووە و هەریەک لە لوکاس هێرناندێز، بێنجامین پاڤارد بە راشکاوانە بە یانەکەیان راگەیاندووە لە هاوینی ئەمساڵدا رێگەیان پێبدەن رووبکەنە یانەی دیکە.

بارسا هێشتا بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت بۆ هێڵی ناوەڕاست و کیمیچ یەکێک بوو لە بژاردە خوازراوەکانی چاڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button