ئیسپانیاگرنگترین

دێمبڵی: ریال مەدرید بە رۆیشتنی بێنزێما زیانی زۆری پێدەگات

یاریگا –

عوسمان دێمبڵی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە رۆیشتنی كەریم بێنزێمای هاونیشتیمانی كرد لە ریزەكانی یانەی ریال مەدرید.

لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید كەریم بێنزێما ریزەكانی یانە شاهانەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودییەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركا دێمبڵی ووتی: ریال مەدرید هەمیشە رکابەرێکی زۆر سەختە، شەڕی بردنەوەی هەموو نازناوەکان دەکات، ئێمە دەمانویست نازناوی لالیگا بەدەستبێنین و نەماندەویست خاڵێک لەدەست بدەین کە رێگەیان پێبدات لێمان نزیکببنەوە، ئێمەش سووربووین لەسەر ئەوەی نازناوەکە بەدەستبێنین.

سەبارەت رۆیشتنی كەریم بێنزێما دێمبڵی ووتی: بە بێ بێنزێما ریال مەدرید زۆر لە دەست دەدات، چونكە براوەی باڵۆندۆرە و باشترین یاریزانە، ریال مەدرید بە بێ بێنزێما وەك جاران نابێت، لەدەستدانێكی گەورە دەبێت، هەروەها بۆ خولی ئیسپانیاش، چونکە یاریزانێکی تۆپی پێیە کە چەندین گۆڵ تۆمار دەکات و ئەسیست دەکات، یاریزانێکی ناوازەیە.

وەرزی رابردوو لە خولی ئیسپانیا بێنزێما بەشداری لە 24 یاریدا كرد و توانی 19 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button