ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤالڤێردی وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

یاریگا

یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دەیەوێت ئەم هاوینەش چاڵاکی باشی هەبێت لە بازاڕی گواستنەوە و یەکێک لە ئامانجەکانی فێدرێکۆ ڤالڤێردی یاریزانی ئۆرگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە.

ماڵپەری گۆڵ بڵاویکردەوە تۆد بۆیل سەرۆکی یانە لەندەنیەکە هەوڵدەدات تیپێکی باش بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بە جۆرێک قەرەبووی شکستەکانی وەرزی ڕابردوو بکاتەوە و لە خولی نایابی ئینگلیزیدا ڕکابەری مان سیتی بکاتەوە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات یەکێک لە ئامانجەکانی بلوز ڤالڤێردی ناوەڕاستکاری مێرنگیە، بەڵام ئەو یاریزانە لە دیمانەیەکدا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت

من لە ڕیاڵ مەدریدم و هەوڵ دەدەم چێژ لە هەموو ساتێکی ئامادەبوونم لەم تیپە وەربگرم و هەموو ساتێک بە نرخ دەزانم. دەمەوێت جێپەنجەی خۆم لەسەر ئەم تیپە جێبهێڵم، چونکە ڕیال مەدرید باشترینی جیهانە و بەردەوامە لە بردنەوەی نازناوەکان بۆ هاندەران

چێڵسی وەرزی رابردووش پارەیەکی خەیاڵی لە گواستنەوەی چەندان یاریزان خەرجکرد، بەڵام لە کۆتاییدا نەیانتوانی هیچ بلیتێکی پاڵەوانتیە ئەوروپیەکانیش بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button