خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکە لەوەى ژمارەیەکى پێوانەیی ترى مێژوویی تۆماربکات

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێت بە یەکەم یاریزان لە مێژوو دا کە بتوانێت بەشداریی 200 یاریی بکات بۆ هەڵبژاردەکەی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال تاوەکوو ئێستا 198 یاری ئەنجامداوە و ئەگەر رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال لە یارییەکەی بەرامبەر بۆسنیا و ئایسلەندا بەشداری پێبکات ئەوا دۆن دەتوانێت ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات و ببێت بە یەکەم یاریزان لە مێژوو دا کە بتوانێت بەشداری 200 یاری بکات بۆ هەڵبژاردەکەی.

تا وەکوو پێش یارییەکەی بەرامبەر لیختنشتاین کە لە یاریگای خۆسێ ئەلڤالاد لە 23 ی ئازاردا بەڕێوە چوو، رۆناڵدۆ لەگەڵ بەدر موتەوەع یاریزانی هەڵبژاردەی کوێت یارییەکانی یەکسان بوو بەئەنجام دانی 196 یاری.

بەدر موتەوەعی تەمەن 38 ساڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022دا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، کاتێک سو چین ئانی مالیزیای تێپەڕاند کە کۆی یارییەکانی 195 یاری بوو.

کاتێک رۆناڵدۆ توانی رێکۆرد بشکێنێت بە ئەنجام دانی 197 یاریی نیشتمانی گوتی:

حەز دەکەم ریکۆردەکان بشکێنم، زۆر هەستێکی تایبەتە زۆرترین یاریت ئەنجام دابێت لە مێژوودا، دەبێت دان بەوەدا بنێم کە ئەوە شتێکە شانازیم پێدەبەخشێت.

شایەنی باسە کە رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکانە بە تۆمار کردنی 122 گۆل کە توانی بە پێش عەلی دایی گۆڵکاری مێژوویی هەڵباردەی ئێران بکەوێت کە ئەوێش بە تۆمارکردنی 109 گۆڵ ماوەیەکی زۆر لە رێزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی مێژوویی هەڵبژاردەکان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button