ئینگلتەرا

محەمەد سەڵاح نهێنی پۆشینی درێسی ژمارە 11 ئاشکرا دەکات

یاریگا –

لە بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتاریدا محەمەد سەڵاح روونی کردەوە کە بۆچی درێسی ژمارە 11ی لیڤەرپوول لەبەر دەکات.

دوای شەش ساڵ محەمەد سەڵاح ئاشکرایکرد رۆبێرتۆ فیرمینۆ رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە هەڵبژاردنی درێسی ژمارە 11ی لیڤەرپوول. ئەستێرە میسرییەکە لە هاوینی 2017 لە یانەی رۆما پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و لەم ماوەیەدا زۆر دەسکەوت ونازناوی لەگەڵ ئەم یانەیەدا بەدەستهێناوە و هەروەها ژمارەیەکی پێوانەیی گۆڵ تۆمارکردنی هەیە، بەڵام بۆچی ژمارە یازدەی یانەی سوورەکانی هەڵبژارد؟

سەڵاح لە فیلمی دیکۆمێنتاریی “بۆبی”دا سەبارەت بەم بابەتە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: کاتێک لە ساڵی2017 گەیشتمە لیڤەرپوول و  پەیوەندیم بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد، بۆم دەرکەوت کە فیرمینۆ ژمارە 11ی لەبەردایە. لە یەکەم گفتوگۆماندا داوای ئەم ژمارەیەم لێکرد و گوتی بێگومان دەتدەمێ بەخێرایی پێیدام و خۆی درێسی ژمارە 9ی پۆشی.

سەڵاح لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، ئەمەش دوای دوو ساڵ لە هاتنی رۆبێرتۆ فیرمینۆ لە یانەی هۆفنهایمی ئەڵمانیەوە، لەو کاتەوە ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ سادیۆ مانێی سەنیگالی سێگۆشەی هێرشبەریان پێکهێنا کە لیڤەرپوولیان کردە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی دوای 30 ساڵ جگە لەوەش یانەی سوورەکان لە ساڵی 2019 دا نازناوی چامپیۆنزلیگیشیان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button