ئه‌وروپائیتاڵیا

چیزنی: لە ڕۆما ئالیسۆن یەدەکی من بوو، ئێستاش لە یوڤی بوفۆن!

یاریگا- فیوچیک چیزنی گۆڵپارێزی پێشووتری ئارسیناڵی ئینگلیزیی و ئێستای یوڤێنتوس، لێدوانێکی تایبەتی دا سەبارەت بە هەردوو گۆڵپارێزان ئالیسۆن بێکەر و جیانلویجی بوفۆن، کە ئەزموونی یاریکردنی لەگەڵیاندا هەیە.

چیزنی لە پەسنی ئالیسۆنی بەڕازیلی و یانەی لیڤەرپووڵدا، کە شەوی ڕابردوو وەک باشترین گۆڵچی ئەورووپا هەڵبژێردرا، بە ‘باشترین گۆڵپارێزی جیهان’ وەسفی کرد، هاوکات بوفۆنی هاوتیمی ئێستاشی لە یوڤی وەک ‘باشترین گۆڵپارێزی مێژوو’ نرخاند. لە لێدوانەکەیدا بۆ تۆڕی هەواڵیی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی، چیزنی پۆڵەندیی گوتی: “سەروەختی یاریکردنمان لە ڕۆما، ئالیسۆن بێکەری باشترین گۆڵپارێزی ئێستای جیهان، جێگرەوەی من بوو. ئێستاش لە یوڤێنتوس بوفۆنی باشترینی هەموو سەردەمان لە پشتەوەی منە.”

گۆڵچیە تەمەن 29 ساڵانەکە، دوای گەڕانەوەی جیجی بوفۆنی ئەفسانەی مێژوویی یوڤی لە پاریسەوە بۆ یوڤی، توانیویەتی پێگە سەرەکییەکەی خۆی بپارێزێت و لە یەکەم یاری خولی ئیتاڵیدا بەرامبەر پارما وەک گۆڵپارێزی یەکەم بەشداریی پێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button