ئاسیاگرنگترین

هاندەرانی چین دەتوانن مێسی لە نزیکەوە ببینن

یاریگا

هاندەرانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە چین، لە کاتی یاری دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئوسترالیا، دەتوانن ئەستێرە دڵخوازەکەیان لە نزیکەوە ببینن.

حکومەتی چین هۆشداری دەدات لەوەی کە فێڵبازەکان بە بەکارهێنانی ناوی لیۆنێل مێسی ڕیکلام دەکەن کە دەتوانن ئەستێرە ئارجێنتینیەکە بەرامبەر 33 هەزار پاوەند لە نزیکەوە ببینن و ئەم هەواڵە دوورە لە راستی.

براوەی حەوت تۆپی زێڕینی جیهان بڕیارە لە 13ی حوزەیران لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە پایتەختی چین ئامادە بێت بۆ ئەوەی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ ئوسترالیا ئەنجام بدات.

نرخی بلیتی یارییەکە کە لە یاریگای کرێکارانی تازە نۆژەنکراوی پەکین بەڕێوەدەچێت و توانای 68 هەزار بینەری هەیە، لە 580 یوان (76 یۆرۆ) بۆ 4800 یوان (نزیکەی 630 یۆرۆ) دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button