ئاسیاگرنگترین

هیلال ئەمجارەیان نێیمار دەکاتە ئامانج

یاریگا

نێیمار داسیلڤا هێرشبەرە ناڕازیەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بووەتە ئامانجی یانەی هیلالی سعودیە.

دوای هەوڵێکی زۆر دواجار بەرپرسانی یانەی هیلال سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینایی، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئەو یانەیە ئەمجارەیان هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکەی سانجێرمان دەدات.

کەناڵی Cbc sport بڵاویکردەوە، هەینی رابردوو بەرپرسانی هیلال لە پاریس بوون بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ یاریزانەکەی شازادەکان.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هیلالیەکان ئامادەن هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نەسڕ، ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە پشکەشی نیمۆ بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە سعودیەکە ئامادەن لە پێناو رازیکردنی پاریس سانجێرمان، 45 ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێیمار پێشکەشیان بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button