ئه‌وروپا

دێربی مانچێستەر دووەم یارییە کە دوو پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ کۆدەکاتەوە

یاریگا –

دوای بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەلایەن مانچێستەر سیتی دێربی مانچێستەر دەبێتە دووەم یاری كە لە نێوام دوو پاڵەوانی هەمان شار ئەنجام بدرێت.

مانچێستەر سیتی بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا لە ئینتەر میلان بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

تاكە گۆڵەكەی سیتی لەلایەن رۆدری لە خولەكی 68ی یارییەكە بە لێدانێكی بەهێز تۆمار كرا.

پێشتر دێربی میلانۆ لە نێوان ئینتەر میلان و ئەی سی میلان تاكە یاری بوو كە لە نێوان دوو یانەی هەمان شاردا بكرێت كە هەردوو یانەكە نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنابێت.

مانچێستەر سیتی توانی بۆ یەكەمجار جامە دوو گوێیەكە بەدەستبهێنێت و بچێتە پاڵ مانچێستەر یونایتد وەك دووەم یانەی شاری مانچێستەر نازناوەكە بباتەوە.

مانچێستەر یونایتد پێشتر سێ جار نازناوەكەی بردووەتەوە كە كۆتا جار ساڵی 2008 بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button