ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئالێگری لە سعوودیەوە داواکراوە

هەڵمەتی سعوودییەکان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ تەنها لە یاریزانان دا خۆی نابینێتەوە و ئەمجارەیان ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر داواکراوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، یوڤێنتۆس ئاشکرایکرد ئالێگری دوورناخرێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو بەڵام ئەمڕۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت، ئالێگری ئەمڕۆ یان سبەی لەگەڵ شاندێکی سعوودی کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، یۆڤی نابێتە رێگر لە رۆیشتنی ئالێگری و یەکێک لە کۆنتی یاخود تودۆر جێگەی دەگرنەوە. تا ئێستا زانیاری ئەوتۆ لەسەر ئۆفەری سعوودییەکان نەزانراوە بەڵام دەیانەوێت ببێتە راهێنەری یەکێک لە یانەکانی هیلال یان نەسڕ.

لەباری وەرگرتنی ئەرکی نەسڕ، ئەوا جارێکیتر لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکدەگرنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button