ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەهلی ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی مەحرەز كردووە

یاریگا –

یانەی ئەهلی سعودی ئۆفەرێكی گەورەیان پێشكەش كردووە بە مەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی ریاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

گرێبەستەكەی مەحرەز لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ESPN ئەهلی سعودی ئامادەیە ئۆفەرێك بە موچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە ریاز مەحرەز بكات، جگە لەوەی كە پاداشتێكی پێشكەش دەكەن لە پێناو جێهێشتنی مانچێستەر سیتی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە شاندی یانەی ئەهلی بە سەرۆكایەتی وەلید معاز، لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی لەندەنیان كردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێك یەكلا بكەنەوە لە نێویاندا ئەستێرە جەزائیرییەكە.

هەرچەندە دوو ساڵ ماوە بۆ كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر سیتی، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یاریزانەكە بێزارە بەهۆی كەمی بەشداریکردنی لەژێر سەرکردایەتی پیێپ گواردیۆلای راهێنەر.

یانە سعودیەكەش دەیەوت سوود لەو دۆخە وەربگرێت و هەوڵی رازیكردنی یاریزانەكە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button