فه‌ره‌نسا

زێدان پێشنیارەکەی پاریس سان جێرمانی رەتکردەوە

یاریگا –

زێدان پێشنیاری پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە بۆ راهێنەرایەتی تیپەکە و جێگرتنەوەی کریستۆف گاڵتییە کە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

لەکاتێکدا تائێستا لەلایان پاریسییەکانەوە دوورخستنەوەی گاڵتیە بەفەرمی پشت ڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە راهێنەری پێشووی یانەی نیس تەنها ساڵێک دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی پاریس سان جێرمان لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، تەنانەت لویس کامپۆس راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمانیش ئاگاداری کردووەتەوە کە چیتر راهێنەری یانەکە نیە.

پێش دامەزراندنی گالتیە، زیدان هەڵبژاردەی یەکەمی راهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان بوو، دوای دوورخستنەوەی، هێشتا هەڵبژاردەی سەرەکی پاریس سان جێرمانە، بەڵام ئێستا رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، زیدان جارێکی دیکە پێشنیارەکەیانی قبوڵ نەکردووە.

بەم شێوەیە دەچنە سەر بژاردەی داهاتوو، ناوی جولیان ناگلسمان و لویس ئێنریکی و چابی ئەلۆنسۆ لە لیستی پاریس سانجێرماندا دەبینرێت.

بەڵام گالتیەش بێکار نابێت، چونکە وەک بژاردەی مارسیلیا بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی ئیگۆر تیودۆر باسی لێوە دەکرێت. تۆدۆر کروات هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە یانەی مارسیلیا کرد، بەڵام هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە بە هۆکاری تایبەتی و پیشەگەری یانەکەی جێدەهێڵێت.

بەڵام ماوەتەوە بزانین ئایا گاڵتیە دوای دەرکردنی لە پاریس سانجێرمان بەنیازە پشوویەکی دەروونی وەربگرێت یان دەستبەجێ بەدوای کارێکی نوێدا دەگەڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button