ئیتاڵیائینگلتەرا

سەرۆکی فیۆرەنتینا : بەشێکی وێستهام وەک “ئاژەڵ” بوون

رۆکۆ کۆمیسۆ سەرۆکی یانەی فیۆرەنتینا هێرش دەکاتە سەر هاندەرانی وێستهام پاش رووداوەکانی یاری کۆتایی کۆنفرانس لیگ.

ڤیۆلا ١-٢ دۆڕا و ناسناوەکەیان لەبەرژەوەندی وێستهام لەدەستدا بەڵام هاندەران و یاریزانانی یانە ئینگلیزییەکە زیاتر لە جارێک ئازاری یاریزانانی فیۆرەنتینایان دا بە هەڵدانی کەلوپەل و توندوتیژی نێو یاریگا

کۆمیسۆ بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی پاش یارییەکە وتی “چەند دیمەنێک هەبوون لەنێو یاریگا کە دەبوو ناوبژیوانی کۆنترۆڵیان بکات و جیاوازی دروست بکات. لوکا یۆڤیج بە لوتێکی شکاوەوە هاتە دەرەوە لە یاریگا و بیراگیش بە برینێک لە سەری دا ، قسەم لەگەڵ سەرۆکی پریمەرلیگ کردووە لەوبارەیەوە و  بەشێکی وێستهام وەک “ئاژەڵ” وابوون لەگەڵمان. ئەمە درووست نیە”.

دوای یارییەکەش گرژی لە نێوان پۆلیسی چیک و هاندەرانی وێستهام روویداوە پاش ئەوەی پۆلیس هەوڵیدا بەشێک لە یارییە ئاگرینەکانیان لێبسەنن و ئەوان رازی نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button