ئه‌مریکا

میامی هیت تووشی دووەم دۆڕان بوو

یاریگا

لە بەردەوامی زنجیرە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا، میامی هیت لە سێیەم یاریی بەرامبەر دێنڤەر ناگێتس تووشی دووەم دۆڕان بوو.

میامی هیت دوای بردنەوەیەک و دۆڕانێک ئەمجارەیان لە سێیەم یاریی قۆناغی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا، لە یاریگای خۆی رووبەڕووی دێنڤەر ناگێتس بووەوە، لەم یارییەدا نیکۆلا ئۆکیچ جارێکی دیکە توانی باڵادەستی خۆی پیشان بدات و بە تۆمار کردنی 32 خاڵ و 22 ئاسیست سەرکردایەتی بردنەوەی یانەکەی بکات.

هەردوو یانە بە درێژایی یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزیان کرد و لە کۆتاییدا دێنڤەر ناگێتس توانی یارییەکە بە ئەنجامی 109 خاڵ بەرامبەر 94 خاڵ لە خاوەن یاریگا بباتەوە. بەم شێوەیە ناگێتس پێویستی بە دوو بردنەوەی دیکە هەیە، بۆ ئەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی باسکەی ئەمریکا بباتەوە.

بڕیاریشە هەردوو یانە شەممەی داهاتوو لە چوارەم یاریی ئەمجارەشیان لە یاریگای میامی رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

 

Back to top button