ئه‌مریکاگرنگترین

دێنڤەر ناگێتس گەیشتە یاریی کۆتایی

یاریگا

دێنڤەر ناگێتس چوارەم یاریشی لە لۆس ئانجێلس لەیکەرز بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا.

لە بەردەوامی زنجیرە یارییەکانی قۆناخی کۆتایی بەشی رۆژهەڵاتی خولی باسکەی ئەمریکا، لە چوارەم رووبەڕووبونەوەی نێوانیان، دێنڤەر ناگێتس و لۆس ئانجێلس لیکەرز رووبەڕووی یەکتری بوونەوە.

پێش یارییەکە، دێنڤەر ناگێتس براوەی سێ یاری رابردوو بوو، بۆیە لیبرۆن جەیمس و هاوڕێکانی هیوایەکی ئەوتۆیان بۆ مانەوە نەبوو و لە کۆتاییدا ئەم یارییەشیان بە ئەنجامی 111-113 دۆڕاند و بە یەکجاری لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی بێ هیوا بوون.

بەم شێوەیە دێنڤەر ناگێتس بۆ جاری یەکەم گەیشتە قۆناخی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button