ئه‌مریکاگرنگترین

دێنڤەر ناگێتس گەیشتە قۆناغی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا

یاریگا

دێنڤەر ناگێتس توانی بە سەرکردایەتی نیکۆلا یوکیچ لە فێنیکس سەنزی بردەوە و گەیشتە قۆناغی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا.

لە بەردەوامی زنجیرە یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا، فێنیکس سەنز و دێنڤەر ناگێتس لە شەشەم یاریی رووبەڕووییەکتری بونەوە و ناگێتس توانی چوارەم بردنەوە بەدەست بێنێت.

ناگێتس بەم بردنەوەیە بلیتی یاریی کۆتایی بەشی رۆژاوای خولی باسکەی ئەمریکای مسۆگەر کرد و سەنزیش بە یەکجاری لە گەیشتن بەمقۆناغە بێ هیوا بوو.

یاریزانانی دێنڤەر ناگێتس توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 125 خاڵ بەرامبەر 100 خاڵ لە بەرژەوەندی یانەکەیان مسۆگەر بکەن.

بەم شێوەیە نیکۆلا یۆکیچ و هاوڕێکانی بۆ جاری دووەم لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو گەیشتنە یاریی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا ولەوێش چاوەڕێ براوەی نێوان فێلادێلفیا و بۆستن سێلتیک دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button