ئه‌مریکاگرنگترین

زانیاری دەربارەی ئینتەر میامی یانە نوێیەكەی لیۆنێل مێسی

یاریگا –

هەموو شتێك كۆتایی هات، یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی توانی واژۆی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

شەوی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت لیۆنێل مێسی ئینتەر میامی وەك یانەی داهاتووی دەستنیشانكرد و باسی لە چەندین بابەتی گرنگی دیكە كرد ( كلیك بكە بۆ بینینی تەواوی لێدوانەكانی ).

بێگومان لە ئێستادا یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی بووەتە باسكراوترین بابەتی هەمووان لە سەرانسەری جیهاندا بەو پێیەی لە دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ یانەكانی هیلالی سعودی و بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو لە بەدەستهێنانی تواناكانی پاڵەوانی جیهان.

لەگەڵ راگەیاندنی پەیوەندیكردنی مێسی بە یانە ئەمریكیەكەوە چاوەكان بۆ سەر یانەكە زیاتر دەبێت و ژمارەی شوێنكەوتووانی یانەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرەو زیاد بوون دەڕوات.

ئەوەی پێوویستە بیزانیت لەسەر ئینتەر میامی یانە نوێیەكەی لیۆنێل مێسی:

كەی دامەزراوە؟

یانەی ئینتەر میامی لە ساڵی 2018 دامەزراوە و بارەگاكەی دەكەوێتە شاری گۆرد لۆدێل لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریكا.

پرۆسەی دامەزراندنی ئینتەر میامی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2012 دەستیپێكرد، كاتێك دۆن گاربەر كۆمیسیاری خولی ئەمریكی لەو كاتەدا خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی یانەیەكی نوێ لە میامی راگەیاند دوای ئەوەی لە ساڵی 2001 یانەی میامی فیوژن هەڵوەشایەوە.

ناو و لۆگۆ و رەنگی درێسی یانەی ئینتەر میامی لە مانگی 5ی ساڵی 2018 هەڵبژێردرا.

خاوەنەكانی ئینتەر میامی كێن؟

دەیڤید بێکهامی ئینگلیزی و ئەفسانەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد خاوەنی پشکێکی گەورەیە لە ئینتەر میامی، دوای ئەوەی بژاردەی کڕینی تیپێکی بە نرخی 25 ملیۆن دۆلار وەرگرت کاتێک لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی کرد.

گروپی خاوەندارێتی ئینتەر میامی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2013 بە ناوی “میامی بێکهام یونایتد” پێکهێنرا، بەڵام ئێستا ئەو ناوە گۆڕاوە بۆ ” میامی فریدۆم پارك”.

گروپی خاوەندارێتی سەرەكی لەلایەن بازرگانی بۆلیڤیایی مارسێلۆ کلۆرەوە سەرکردایەتی دەکرا کە بنکەکەی لە میامی بوو، لەکاتێکدا ماسایۆشی سۆن و براکانی خۆرخی و خۆسێ ماس لە ساڵی 2017 دا هاتنە ناو گروپی خاوەندارێتی یانەكە.

لە 17 ی ئەیلولی ساڵی 2021 راگەیەندرا کە بێکهام و برایانی ماس پشکەکانی کلۆر و سۆنیان لە گروپی خاوەندارێتی کڕیوە.

باشترین ریزبەندی چەندە کە ئینتەر میامی بەدەستی هێناوە لە خولی ئەمریکی؟

ئینتەر میامی لە ساڵی 2020 دەستیكرد بە یاریكردن لە خولی ئەمریكی MLS لە ئێستادا یارییەكانی لە یاریگای فۆت لۆدەردێل بەڕێوە دەچێت.

وەرزی 2022 باشترین وەرزە بۆ ئینتەر میامی لە خولی ئەمریکی، دوای ئەوەی سەرکەوت بۆ قۆناخی کرانەدەرەوە، بەڵام لە قۆناخی یەکەمدا ماڵئاواییان كرد.

ئینتەر میامی وەرزەكەی بە پلەی شەشەم کۆتایی پێهێنا، و بە گشتی پلەی 12ی بەدەستهێنا و لە كۆی هەردوو ناوچەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە.

كێ راهێنەرە؟

فیل نیڤڵ یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد راهێنەری یەكەمی یانەكەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button