ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن بودجەیەکی خەیاڵی بۆ ئەم هاوینە تەرخان دەکات

یاریگا

بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی چەند یاریزانێک، بودجەیەکی 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەم هاوینە ئامادە بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی بێلدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، توماس توخێل راهێنەری یانە باڤارییەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، هەر یەکە لە دێکلاس رایس لە وێستهام یونایتد و دۆسان ڤلاهۆڤیچ لە یوڤێنتوس و هەروەها رافایل گێرێرۆ لە بورووسیا دۆرتمۆند بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە تەنها تێچووی دێکلان رایس نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام باڤارییەکان کێشەیان لەگەڵ ئەم ژمارەیە نیە و ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

دۆسان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەی یوڤێنتوس یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی توماس توخێل راهێنەری بایرنە، ئەو یاریزانە بەهۆی ئەوەی لە یانەکەی دڵخۆش نیە، پێدەچێت هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری بن.

هەرچی گێرێرۆی بەرگریکاری زەردەواڵەکانە، ئەمەیان لەوانەیە گواستنەوەی بەبێ کێشە بێت چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەرگریکارە پۆرتوگالیەکە پێشتر لە ساڵی 2016 کاتێک توخێل راهێنەری دۆرتمۆند بوو، تواناکانی دۆزرانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button