ئیسپانیا

چارەنوسی ناچۆ یەکلا بوویەوە

یاریگا-

دوای ڕۆشتنی چەندین یاریزانی یانەی شاهانە، دوا جار چارەنوسی ئەستێرەی ئیسپانی ناچۆش یەکلا بویەوە.

لە کاتێکدا ڕۆشتنی ناچۆ یەکێک بوو لە ئەگەرە بەهێزەکان بەڵام بە پێی چەندین سەرچاوەی متمانە پێکراوی ئیسپانی، ناچۆ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە.

بە پێی وتەی لویس سانچێزی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی، ناچۆ چەند ئۆفەرێکی دیکەی لە پێش بووە کە موچەکانیان لە مووچەی ریاڵ مەدرید زیاتر بووە بەڵام ئەو بڕیاڕیداوە لە ریاڵ بمێنێتەوە.

ناچۆ لە تەمەنی 11 ساڵیەوە ڕوویکردە ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا کە تەمەنی 33 ساڵە ناچۆ ئەو شارەی بەجێنەهشتووە و جگە لە درێسی مەدرید هیچ درێسکی دیکەی نەپۆشیوە.

یاریزانە ئیسپانیەکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید 430 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 20 گۆڵ تۆماربکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button