ئیسپانیا

بەڕازیل و ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە

یاریگا

هەردوو هەڵبژاردەی  ئیسپانیا و بەڕازیل یارییەکی دۆستانە دژی ڕەگەزپەرستی ئەنجام دەدەن کە لەلایەن یانەی ماتادۆرەکانەوە میوانداری دەکرێت.

ماڵپەری کادینا سار بڵاویکردەوە، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرازیل لە مانگی ئازاری 2024 یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بەو بابەتانە.

یارییەکە لە ئیسپانیا دەکرێت و لەژێر دروشمی “پێستی هاوشێوە” بەڕێوەدەچێت. بەم نزیکانە لویس ڕوبیالێس و ئێدناڵدۆ ڕۆدریگێز سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و بەڕازیل ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم یارییە دەدەن.

مانگی ڕابردوو لەناکاو ئاگری ڕەگەزپەرستی لە ئیسپانیا هەڵگیرسا و دەنگۆی زۆر لە دژی ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوبووەوە، تا ئەو ڕادەیەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ئیسپانیای بە وڵاتێکی ڕەگەزپەرست ناوبرد.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button