ئیسپانیا

ئەلیمانی باس لە بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەی مێسی دەکات

یاریگا

ماتیۆ ئەلیمانی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا باس لەوە دەکات تاوەکو کۆمەڵەی لالیگا رێگەیان پێنەدات، ئەوان ناتوانن لیۆنێل مێسی بگەڕێننەوە یانەکەیان.

بەرێوەبەرەکەی بارسا لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە لەبارەی گەڕاندنەوەی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان دەڵێت

زۆر شت هەیە کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت سەبارەت بە مێسی، لەوانەش ڕەزامەندی لالیگا

ئەلیمانی وەکو بڵێی لە گەڕاندنەوەی مێسی بێ هیوا بووە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

تا ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێت هیچ وردەکارییەک نادرێت و. ئێمەش ‌ چاوه‌ڕێ کۆمەڵەی لالیگا ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی گلۆپی سەوزمان بۆ پێ بکات

مێسی بەهۆی یاسای دارایی خاوێنی لالیگا گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا قورس بووە، هەرچەندە ئەمڕۆ خاڤیەر تێباس سەرۆکی کۆمەڵەکە لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق گووتی بابەتی گەڕانەوەی لیۆ بۆ بلاوگرانا پەیوەستە بە خۆیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button