ئه‌مریکائیسپانیا

بەڕازیل واز لە ئەنچلۆتی ناهێنێت

یاریگا-هەڵبژاردەی بەڕازیل هێشتا بێ هیوا نەبووە لەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانییان.

بەگوێرەی رێلیڤۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل داوایان لە ئەنچلۆتی کردووە چاوپێکەوتنێکی رووبەروو ئەنجام بدەن و تێیدا راشکاوانەوە بۆچوونی خۆی بڵێت. چونکە تا ئێستا پەیامی کارلۆ تەنها لەرێی میدیاکانەوە  بووە و راستەوخۆ قسەیان لەگەڵ نەکردووە.

هەفتەی پێشووش، هەواڵی ئەوە هەبوو بەڕازیل ئامادەیە چاوەڕێی ئەنچلۆتی بکات تاوەکو هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

بەڕازیل لەدوای جامی جیهانییەوە بێ راهێنەری هەمیشەییە پاش وازهێنانی تیتێ لە ئەرکەکەی. دواکەوتنەکەش بەهۆی چاوەڕوانیی بەڕازیلە بۆ بڕیاری کۆتایی ئەنچلۆتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button