ئه‌وروپا

دالکورد نۆیەم بردنەوەی ئەم وەرزەی تۆمار کرد

یاریگا

یانەی دالکورد دوای دۆڕانەکەی گەڕی رابردووی لە خولی یانە پلە دووەکانی سوید، ئەمجارەیان توانی قەرەبووی دۆڕانەکە بکاتەوە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە گەڕی 11 خولی پلە دووەکانی سوید و لە بەشی باکوور، داڵکورد دوای دۆڕانەکەی یاریی رابردوو لە یاریگای خۆی، ئەمجارەیان بووە میوانی سیلڤیا و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

دوای تێپەربوونی 17 خولەک یاریزانانی خاوەن یاریگا گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان کرد، پاشان لە خولەکی 48 ساموئێل ویکمان توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ دالکورد یەکسان بکاتەوە و دواجاریش لە خولەکی 73 ئەیسەر قاسم گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ یانە کوردیەکە کرد.

بەم بردنەوەیە داڵکورد کۆی بردنەوەکانی لەم وەرزەی خولی پلە دووی سوید گەیاندە 9 بردنەوە و بە کۆکردنەوەی 27 خاڵیش پێشەنگی کۆمەڵەکەیانی گرتووە.

Back to top button