ئه‌وروپا

دالکورد دەیەمین بردنەوەی ئەم وەرزەی تۆمار کرد

یاریگا

یانەی دالکورد لە بەردەوامی خولی خولی سوید ئەمجارەیان میوانداری هاماربی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-0 بردەوە.

لە بەردەوامی یارییەکانی خولی سوید و لە بەشی باکوور، یانەی دالکورد دوای بردنەوەکەی یاریی رابردوو، ئەمجارەیان لە گەڕی 12 میوانداری هاماربی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-0 بردەوە. سەرەتا لە خولەکی 32 پاتریک نیکلاسێن توانی گۆڵی یەکەم بکات، پاشان لە خولەکی 66 مۆنتانا گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەکەی کرد.

یارییەکە هەر بەم گۆڵە نەوەستا و لە خولەکی 75 رینوار عوسمان توانی بۆ جاری سێیەم و کۆتایی تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگا بهەژێنێت و سێ خاڵی یارییەکەشی بۆ یانەکەی مسۆگەر کرد.

بەم بردنەوەیە داڵکورد لە پێشەنگی کۆمەڵەی باکووری خولی سوید بووە خاوەنی 30 خاڵ و لە کۆی 12 یاریی ئەم وەرزەی 10ـیەمین بردنەوەی نوسیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button