ئه‌وروپا

گراهام پۆتەر وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەت کردەوە

گوایە نیازی کارکردنە لەگەڵ یانە

یاریگا –

وا دیارە گراهام پۆتەری ئینگلیزی نایەوێت دوای ماوە کارەساتبارەکەی لەگەڵ چێڵسی، سەرکێشیەکیتر بکات. هەر بۆیە ئۆفەری هەڵبژاردەیەکی ئەورووپی ڕەت کردووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی Daily Mailی بەریتانی، کە سەرچاوەکەی Afdonbladetی سویدیە، ڕاهێنەرە ئینگلیزیەکە دەستپێشخەرییەکی بۆ هاتووە لەلایەن سویدیەکانەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە، بەڵام پۆتەر رەتی کردووەتەوە.

هەر بەپێ ناوەڕۆکی زانیارییەکە، پۆرتەر خواستی ئەوەی پیشان داوە کە جارێکیتر لەگەڵ یانەدا درێژە بە پیشەکەی بدات.

سویدیەکان کە نەیانتوانی بگەنە یۆرۆی 2024 و بە دوای شوێنگرەوەیەکدان بۆ شوێنی ئەندرسۆنی راهێنەر، ئاشنان بە گراهام پۆتەر. لە ساڵانی 2011-2018 لەگەڵ یانەی ئۆرستێسەندی سویدی وەک ڕاهێنەر کاری کردووە پێش ئەوەی لە پریمەرلیگ سەرپەرشتی سوانسی سیتی، برایتن و چێڵسی بگرێتە دەست. لەو ماوەی لە سوید، دوو جار وەک باشترین ڕاهێنەری ساڵ خەڵات کراوە.

پۆتەر سەروەختی راهێنەرایەتیکردنی ئۆستەرسەند

بابەتی زیاتر

Back to top button