ئه‌وروپا

دالکورد تووشی دووەم دۆڕان بوو

یاریگا

یانەی دالکورد لە گەڕی دەیەمی خولی پلە دووەکانی سوید و بەشی باکووری خولەکە میوانداری ساندڤیکێنی کرد و بە ئەنجامی 1-2 تووشی دۆڕان بوو.

یانە کوردیەکەی خولی پلە دووەکانی سوید دوای حەوت بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە گەڕی دەیەمی خولەکە میوانداری ساندڤیکێنی خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند.

دالکورد ئەم وەرزە لە کۆی 10 یاریی لە خولی لە پلە دووەکانی سوید لە بەشی باکوور، خاوەنی 8 بردنەوە و 2 دۆڕانە و بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button