ئاسیاگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سێنگاپوور خەریکی یاری پادێلە

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا لە سێنگاپوورە و خەریکی یاری پادێلە.

رۆناڵدۆ لەگەڵ تەواوبوونی یارییەکانی خولی سعودیە، گەشتێکی بۆ سێگاپوور کرد، ئەمەش لەسەر داوای پیتەر لیم، هاوڕێی دێرینی رۆناڵدۆ و خێرخوازی دیاری ئاسیایی کە خاوەنی چەندین رێکخراوی خێرخوازییە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی بەشداری لە یارییەکی پادێلدا کرد و تواناکانی خۆی لەو یارییەشدا پیشاندا. یاری پادێل تێکەڵەیەکە لە یارییەکانی تێنس و سکواش.

رۆناڵدۆ وەرزێکی باشی لەگەڵ نەسر نەبوو، چونکە نەیتوانی نازناوی خولی رۆشن بەدەستبهێنێت، بەڵام سەرباری ئەمەش مانەوەی خۆی لە سعودیە پشتڕاستکردووەتەوە.

رۆناڵدۆ لە ناوەڕاستی وەرز پەیوەندی بە نەسر کرد، سەرەڕای تۆمارکردنی 14 گۆڵ، نەیتوانی یارمەتی نەسر بدات و نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت، هەرچەندە بە ئاشکرا حەزی مانەوەی لە سعودیە راگەیاندووە، بەڵام بەردەوام باس لە گواستنەوەی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button